راوێژکارێكی مسته‌فا كازمی به‌دووری ده‌زانێت بودجه‌ی ته‌واوكاری ئاماده‌بكرێت

ئابوری
10:15 - 2021-08-25

 
راوێژکاری دارایی مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدوری دەزانێت ئەمساڵ بودجەی تەواوکاری ئامادەبکرێت و ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كات كه‌، هێشتا تانەکان یەکلایی نەکراونەتەوە. 

 مەزهەر محەمەد ساڵح ئەمڕۆ 25ی ئاب بە ئاژانسی ره‌سمی عێراقی راگەیاندوه‌ "كه‌ له‌و بڕوایه‌دا نیه‌ بۆ ئەمساڵی دارایی کە دەچینە چارەکی کۆتاییەوە، بودجەی تەواوکاری ئامادەبکرێت، بەتایبەتی کە وادەی ئەم خولەی پەرلەمان لەتەواوبوندایە بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە". 

پێشیوایه‌، ناتوانرێت بودجەی لەو شێوەیە بەخێرایی تێپەڕێنرێت".  

ئه‌و راوێژكاره‌ی كازمی باسی لەوەشکردوه‌، تانەکانی حکومەت لەهەندێ ماددەی بودجەی ئەمساڵ هێشتا لەبەردەم دادگای فیدراڵیدایە. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP