به پاساوی ئهوهی كه چهكدارهكانیان مهشقیان
پێنهكراوه، تاڵیبان داوا له ژنان دهكات، تا ئهو كاتهی چهكدارهكانیان خولی
مهشقیان بۆ دهكرێتهوه، لهماڵهوه بمێننهوه.
لهو بارهیهوه، وتەبێژی چهكدارانی تاڵیبان ڕایگهیاند،
باشترە ژنان لە ماڵەوە بمێننەوە تا ئەو کاتەی فەرمانێک بۆ ئامادەبوونی ژنان لە کۆمەڵگەدا
دەردەچێت.
زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان و وەزیری زانیاری
و فەرهەنگی ئەفغانستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند "سەربازەکانی
ئێمە بە دروستی مەشقیان نەبینیوە. ئەوان نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ژنان بکەن، لەبەر
ئەوە تا ئەو کاتەی ڕێکارە ئاسایشییەکان بە تەواوی ڕێکنەخرێن، باشترە ژنان لە ماڵەوە
بمێننەوە".
بە وتەی موجاهید ئەمە کاتی دەوێت، بەڵام ئاماژەی
بەوە نەداوە کە تا کەی ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت و دەبێت ژنان لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP