تائێستا زیاتر له‌ملیۆنێك ژه‌مه‌ ڤاكسین گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان

تەندروستی
17:17 - 2021-08-25

تائێستا زیاتر له‌ ملیۆنێك ژه‌مه‌ ڤاكسین گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان

 له‌و روه‌وه‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا ملیۆنێك و ١٦٤ هه‌زار و ١٨٠ ژه‌مه‌ ڤاكسین گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ڤاكسینی فایزه‌ر و ئه‌سترازینیكا و ساینوفارم و له‌م بڕه‌ش ٩٥ هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوردنه‌وه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان به‌خشراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تا ئێستا له‌ هه‌رێم ٥٨١ هه‌زار و ٥٦ كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌ له‌ كۆی گشتی ئه‌م رێژه‌یه‌یش ٣٩٥ هه‌زار و ٤٢٧ كه‌س ژه‌می یه‌كه‌م و ١٨٤ هه‌زار و ٦٢٩ كه‌سیش ژه‌مه‌ ڤاكسینی دووه‌میان وه‌رگرتووه‌. رۆژانه‌ش ١٠ هه‌زار ژه‌می ڤاكسین له‌ هاووڵاتیان ده‌درێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP