نرخى ئارد له‌ پارێزگاى سلێمانى دابه‌زى

ئابوری
07:09 - 2021-08-26

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند: لەسلێمانی نرخی فەردەی ئاردی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكراو نانێكی جوانی هەیە بۆ 23 هەزار دینار دابەزی و هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشوتر.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە: نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی سلێمانی سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بەهاوكاری لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی سلێمانی و سەندیكای فڕن و نانەواكان هەستان بەتاقیكردنەوەی ئەو ئاردەی بۆ مانگی حەوت دابەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.
دەشڵێت: نمونەی ئاردەكەیان كرد بەنان و نانێكی زۆر جوانی لێدروست بوو، خاوەن فڕنەكان خواستی زۆریان لەسەر بوو، نرخی فەردەی ئارد لەشاری سلێمانی دابەزی بۆ 23000 بیست و سێ هەزار دینارو هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشوتر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP