ئەفغانستان.. ئەمریكا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی سەردانی فرۆكەخانەی كابول نەكەن

جیهان
07:52 - 2021-08-26

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كابول ، داوا لەهاوڵاتیانی وڵاتەكەیان لەئەفغانستان دەكات، بەهۆی هەڕەشەو پەلاماری تیرۆریستیەوە لەم كاتەدا سەردانی فڕۆكەخانە نەكەن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی بی بی سی بەریتانی، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەفغانستان داوای لەسەرجەم هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردوە لەم كاتەدا لەرێگەی فڕۆكەخانەی حامد كارزای نێودەوڵەتی گەشتی دەرەوەی وڵات نەكەن.
وەزیری بەرگری به‌ریتانیاش رایگەیاند، دەرفەتی گواستنەوەی خەڵك لە ئەفغانستان زۆر كەمبوەتەوە و لەم كاتەدا هەڕەشەی راستەقینە لەسەر فڕۆكەخانەی كابوڵ هەیە.

هاوكات بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ ، هاوڵاتیان وێڕای هەڕشەو مەترسییەكان بەردەوام روو لە دەروازەكانی فرۆكەخانەی كابولی نێودەوڵەتی دەكەن و دەیانەوێت بەهەر شێوەیەك بێت ئەفغانستان جێبهێڵن.

ئێوارەی 15ی ئابی رابردوو لەگەڵ پێشڕەوییەكان ، بزوتنەوە تاڵیبان دوای 20 ساڵ  كابولی پایتەختی ئەفغانستانی كۆنترۆڵكرد ودەڵێت خەلافتێكی ئیسلامی لەو وڵاتە دادەمەزرێنین.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP