تەندروستی جیهانی: ناتوانين لەئێستادا پێشنیازی ڤاكسینی بەهێزتر بكەين

تەندروستی
07:58 - 2021-08-26

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایدەكات، كه‌ لەئێستادا ناتوانن پێشنیاری هیچ ڤاكسینێكی بەهێزتر جگە لەو ڤاكسینانەی بەردەستن بكەن.
بەڕێوەبەری بەشی زانستی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رونیكردوەتەوە ، پێشنیازكردنی ڤاكسینی باشتر پێویستی بە داتای زانستی و روانگەی ئەخلاقی هەیە. ئەو زانیارییەش كە ئێستا بەردەستە تەواو نیە.
وتیشی، لەئێستادا روبەڕوی چەند كێشەیەك بوینەتەوە لەدابینكردنی ڤاكسین، دەبێت سەرەتا ڤاكسین بۆ ئەو شوێنانە دابینبكرێت كە زۆر پێویستیانە.

لەئێستادا لە هەموو جیهان هاوڵاتیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆیان دەكوتن و بەڵام هاتنی شەپۆلەكانی دیكەی ئەو ڤایرۆسە وایكردووە كاریگەری ڤاكسینەكان كەمبكات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP