بەرهەمی جوتیارانی هەرێم دەگاتە وڵاتانی ئەوروپا

ئابوری
08:15 - 2021-08-26

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، " خۆشحاڵم كەدەبینم بۆ دوەمین ساڵە بەرهەمە خۆماڵیەكانی هەرێمی كوردستان دەگاتە بازاڕەكانی ئەوروپاو وڵاتانی عەرەبی.
هەروەها سوپاسی جوتیاری نمونەیی فەرەیدون نامدار دەكات كە ئەو ئەركەی لەئەستۆ گرتوە و لە هەورامان و شارەزور و هەڵەبجەوە بەرهەمی خۆماڵی هەنجیر و بامیەی بۆ لەندەن و رۆما هەناردە كردوە".
راشیگەیاندووە، "بەرهەمەكان پاكێجینی براندی ناساندنی كوردستانی بۆ دانراوەو بەسەركەوتوی پێشوازی لێكراوە، هەروەها لە رۆژانی ئایندەش ئامادەكاری دەكرێت بۆ هەناردەكردنی قۆناغێكی دیكەی بەرهەمی هەنار و باینجان و تەماتە بۆ وڵاتی سعودیە و ئەوروپا".
باسی لەوەشكردووە: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەمو پاڵپشتیەكی خۆی بۆ فەرەیدون نامدار و سەرجەم جوتیارانی نمونەیی دەردەبرێت، لە پێناو بەبازاڕكردن و ناساندنی بەرهەمی كشتوكاڵی و پاڵپشتی جوتیاران.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP