داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی ئەفغانستان راگەیاند

جیهان
08:25 - 2021-08-27

داعش، بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی  كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان دەربڕی و رایانگەیاند، ئەوان هێرشەكەیان ئەنجامداوە.

پێگەكانی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاویانكردەوە، چەكدارانی داعش تەقینەوەكانی نزیك فڕۆكەخانەی كابوڵی پایتەختیان ئەنجامداوەو خۆكوژێك توانیویەتی خاڵێكی پشكنین ببڕێت و لە نزیك هێزەكانی ئەمریكا خۆی بتەقێنێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ،  لەئەنجامی تەقینەوەكانی نزیك فڕۆكەخانەی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، 60 كەس كوژران و زیاتر لە 150  كەسی دیكەش برینداربون.

جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، رایگەیاند: لە هێرشەكانی سەر كابوڵ دوانزە ئەمریكی كوژراون و  پانزە سەربازی دیكەش برینداربون.
لای خۆشیەوە وتەبێژێك بەناوی رێكخراوی تاڵیبانەوە رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكانەوە بیست چەكداریان كوژراوەو دەیانی دیكەش برینداربون، لێكۆڵینەوەش لەبارەی ئەو روداوانەوە دەستیپێكردوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP