به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا، ئاشكرای ده‌كات، چه‌كدارانی تاڵیبان به به‌های 85 ملیار دۆلار، ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، له‌نێویاندا 75 هه‌زار ئۆتۆمبیلی و 200 فڕۆكه‌و زیاتر له 600 هه‌زار پاره‌چی چه‌كی بچووك و سووك.
پێرس مۆرگان، كه به‌رپرسی فرۆشتنی چه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بوه له ئه‌فغانستان، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئاماژه بۆئه‌وه‌شده‌كات، به حوكمی پۆسته‌كه‌ی ئه‌ركی بوه، له هێڵه‌كانی پێشه‌وه بێت، بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و دابینكردنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه پێشكه‌شكراوه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه به‌هۆی خراپیی ئیداره و پشتگوێخستن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌فغانستانییه‌وه، چه‌كدارانی تاڵیبان، به به‌های 85 ملیار دۆلار، ده‌ستیانبه‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی ئه‌مریكادا له ئه‌فغاسناندا گرتوه، كه له 75 هه‌زار ئۆتۆمبیلی و 200 فڕۆكه‌و زیاتر له 600 هه‌زار پاره‌چی چه‌كی بچووك و سووك پێكدێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP