ئیمانوێل ماكرۆن: توركیا رێگربووە لەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شەنگال

جیهان
13:44 - 2021-08-29


سەرۆكی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت دەبێت هەرێم و بەغدا پەیوەندییەكی باشیان هەبێت و عیراق دەیەوێت لەگەڵ هەرێم كار بكات. 

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا پاش سەردانی موسڵ ڕایگەیاند: لەگەڵ ئێزدییەكان گفتوگۆمان كردووە و دەبێت ئاوارەكان بۆ شەنگال بگەڕێنەوە و توركیا ڕێگربووە لەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شەنگال و دەبێت ئارامی و خۆشی بۆ شەنگال بگەڕێتەوە 

سەرۆكی فەڕەنسا سەبارەت بە گەندەڵی و تیرۆر وتیشی: دەبێت هەموومان گەندەڵی بنبڕ بكەین و لەگەڵ هەرێم بەرەنگاری تیرۆر و گەندەڵی دەبینەوە و ئێستاش مەترسی تیرۆر لەناوچەكە هەیە.

ماكرۆن ڕاشیگەیاند: سوپاسی هێزی پێشمەرگە دەكەم و هانی هەرێم و بەغدا دەدەین كە زیاتر لەیەكتر نزیك ببنەوە و پێویستە هەرێم و بەغدا پەیوەندییەكی باشیان هەبێت.

سەرۆكی فەڕەنسا ئاماژەی بۆئەوەشكرد كە مزگەوت و كەنیسە شوێنی زانست بووە و دەبێت مزگەوت و كەنیسەكان ئاوەدان بكەینەوە.

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا بە یاوەری وەفدێكی باڵای عیراقی سەردانی موسڵی كرد و چەند شوێنێكی بەسەر كردەوە و بەردی بناغەی نوێكردنی فڕۆكەخانەی شارەكەی دانا و ڕایگەیاند: دەیانەوێت موسڵ ئاوەدان بكەنەوە و چەندین پڕۆژە لەشارەكە ئەنجامدەدەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP