دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، سوپای ئه‌مریكا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاشكرایان كرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گورزێكی سه‌ربازیی له‌ناو شاره‌كه‌دا له تیرۆریستێك وه‌شاندووه، كه به‌نیازبووه ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی ئه‌نجام بدات.
بیل ئۆربن وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرای كرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ له‌ڕێی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه له‌ناو كابوڵ ئۆتۆمبێلێكی به‌ئامانج گرت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: "هێرشه‌كه به‌ئامانجی به‌رگریكردن بووه و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزای نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن گروپی ویلایه‌تی خۆراسانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعش دوورخراوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هێرشه‌كه ئامانجه‌كه‌ی به وردی پێكا و ئه‌و ده‌نگه گه‌وره‌یه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ده‌ریده‌خات كه بڕێكی زۆر ته‌قینه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه.
لای خۆیه‌وه زه‌بیحوڵا موجاهید وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕێی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه تیرۆریستێكی به‌ئامانج گرت كه له ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا بووه و به‌نیازبووه هێرش بكاته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئاژانسه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه ، دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لەنزیك فڕۆكەخانەی حامید كارزای بیستراوە و پێدەچێت موشەك ئاراستەی فڕۆكەخانەی حامد كارزای لە كابوڵ كرابێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP