بە موشەك هێرش كرایەسەر فڕۆكەخانەی كابوڵ

جیهان
08:15 - 2021-08-30

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك موشەك ئاراستەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەی كابول لە پایتەختی ئەفغانستان كرا.

لەو روەوە بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی كابوڵ كران و لەلایەن سیستەمی بەرگری دژە موشەكییەوە وەڵام دراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەگوێرەی زانیارییەكان هێرشەكە زیانی گیانی لێنەكەوتۆتەوە.

هاوكات هێزەكانی ئەمریكا ئۆتۆمبێلێكی سەربازیان لە نزیك فرۆكەخانەكە بۆردمان كرد كە گومان دەكرا بۆمبرێژراوبێت، وتەبێژی تاڵیبانیش رەخنەی لەو بۆردومانەی ئەمریكا گرت و رایگەیاند ، واشنتۆن پێشوەختەی ئێمەی لەو بۆردومانە ئاگادارنەكردوەتەوە

پاشنیوەڕۆی دوێنێش، تەقینەوەیەك لەنزیك فڕۆكەخانەی حامد كارەزای لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان رویداو ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەرچاوەیەكی بەرپرسی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە بڵاویكردەوە:" بزوتنەوەكەیان دوای ئەوەی لە 15ی ئابەوە كۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی كردوە لە ئەفغانستان، لەئێستادا چاوەڕێی ئاماژەی كۆتایی ئەمریكاو كشانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتەیە، بۆ ئەوەی  فڕۆكەخانەی كابوڵ بەتەواوی كۆنتڕۆڵ بكات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP