چه‌ند وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی خانمه سه‌ربازێكی سوپای ئه‌مریكا، كه مناڵێكی كۆرپه‌ی له ئامێزگرتوه، له فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزای، كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سه‌رجه‌م وڵاتان بڵاوبوه‌وه، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ناوبراو كوژرا.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، 170 كه‌س كوژراون، كه 13 كه‌سیان سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكان، یه‌كێك له‌و 13 سه‌ربازه‌ش ئه‌و خانمه‌یه، کە گرنگی بە منداڵان و ژنانی ئەفغانستانی ده‌داو دوای چركاندنی ئەو وێنەیە، كوژراوه.
ئەو سەربازەی لەو وێنەیەدا دەبینرێت ناوی (نیکۆل جی)یە و تەمەنی 23 ساڵ بووە، کە منداڵێکی تەمەن 1 یان 2 ساڵی لە ئامێزكردوه زۆر به میهره‌بانیی لێیدەڕوانێت، کە ئاماژەیە بۆ هه‌ست و ڕەفتاری مرۆڤانەی ئەو خانمه سەربازە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP