له‌ هه‌رێم مانگی داهاتو كاره‌با ده‌درێت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت

ئابوری
18:30 - 2021-08-30


بڕیاره‌ لە چوارچێوەی پڕۆسەی گەشەپێدان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، مانگی داهاتوو کارەبا دەداته‌ کەرتی تایبەت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەئامانجی گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتری کارەبا بۆ هاوڵاتیان و لە چوارچێوەی پڕۆسەی گەشەپێدان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان مانگی داهاتوو کارەبا دەدەینە کەرتی تایبەت.

بە وتەی ناوبراو هەوڵەکانیش بۆ زیاتر بوونی ڕێژەی کارەبا و دابین کردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەردەوامن، چونکە وەزارەتی کارەبا چەندان پڕۆژەی ستراتیژی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبای لەبەردەستە و ئەنجومەنی وەزیرانیش پشتیوانی تەواوی بۆ هەوڵەکانمان دەربڕیوە.

وەزیری کارەبا ڕایگەیاند، هیچ بەشێکی پێداویستی و هێڵەکانی گواستنەوە و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبامان بە کەرتی تایبەت نەفرۆشتووە، بەڵام لەگەڵ پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت لە ٧٠٪ی کارمەندانی وەزارەتی کارەبا دەکەونە سەر کەرتی تایبەت، لەهەمان کاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان چاودێری تەواوی پرۆسەکە دەکات.

ناوبراو ئاماژی بۆئەوەش کردووە، کە ئێستا بەشی زۆری کارەبای هەرێم کەرتی تایبەت بەرهەمی دێنێت، لە کابینەی نۆیەمیش٦٥٠ مێگاوات کارەبا بۆسەر تۆڕی بەرهەمهێنانی کارەبای کوردستان زیادی کردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP