وەزارەتی بازرگانی هەرێم داوا لە جوتیاران دەكات سەردانی سایلۆی هەولێر بكه‌ن

ئابوری
18:35 - 2021-08-30


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەكرێت لە سایلۆی هەولێر و داواش لە جوتیاران دەكات سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكەكانیان.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لە ئاگادارییەكدا، داوا لە وجوتیارانە دەكات کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردووە، لە پسوڵەی ژمارە (1-202) چەكی پارەی گەنمەكانیان پێدەدرێت .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئەو جوتیارانە دەتوانن سبەی سێ شەممە 31ی ئابی 2021 سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن بە مەیەستی وەرگرتنی چەكەكانیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP