وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانی بۆ كاره‌كانی كارگه‌یه‌ك له‌ئاكرێ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌و كارگه‌یه چه‌ندین به‌رهه‌می كشتوكاڵی خۆماڵی ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه كه، كارگه‌ی ئاریاس له ئاكرێ یه‌كێكه له‌و كارگانه‌ی كه له ڕێگای پاكێجین، چه‌ندین به‌رهه‌می كشتوكاڵی خۆماڵی ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له ڕێگای ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌وه به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی جوتیاران، به‌براند ده‌كرێن و ناساندنیان بۆ ده‌كرێت له سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی جیهان به‌تایبه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی (برنجی خۆماڵی ئاكرێ، ته‌حین، سماق و چه‌ندین به‌رهه‌می تر).
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دت هاتووه كه، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست له ڕێگای ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه بتوانن له داهاتودا به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان به‌براند بكرێن و به‌جیهان بناسێنرێن و ببنه فاكته‌ری بونیادنانی ئابوریه‌كی به‌هێز بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌مو پاڵپشتیه‌كی خۆی بۆ سه‌رجه‌م جوتیاران و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌رده‌بڕێت، له پێناو به‌بازاڕكردن و ناساندنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و پاڵپشتی جوتیاران ،بۆ ئه‌وه‌ی به میكانیزمێكی زۆر گونجاو و پێشكه‌وتو به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP