وته‌بێژی چه‌كدارانی تاڵیبان رایگه‌یاند، كه دواین سه‌ربازی ئه‌مریكا ئه‌فغانستانی جێهێشتوه‌و ئێستاش وڵاته‌كه‌یان ئازاد و سه‌ربه‌خۆییه.
محه‌مه‌د نه‌عیم وته‌بێژی چه‌كدارانی تاڵیبان، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاندنی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌یه له شه‌ڕی 20 ساڵه‌یان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا، دوای داگیركردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئه‌ویش دوای هێرشه‌كانی 11ی سیپته‌مبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه، "دوایین سه‌ربازی بیانی خاكی ئه‌فغانستانی جێهێشتوه‌و هه‌مو وڵاته‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی تاڵیباندایه، ئێستا وڵاته‌كه‌یان ئازاده و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه، فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵیش له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌واندایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP