سبه‌ینێ‌ مووچەی ئەنجوومەنی‌ ئاسایش و دەزگای ئاسایش و خانەنشینانی‌ پێشمەرگە دابه‌ش بكرێت

ئابوری
10:11 - 2021-08-31



وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم خشته‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئاب راگه‌یه‌ندو به‌پێی‌ خشته‌كه‌ش سبه‌ینێ‌ مووچه‌ی‌ چه‌ند شوێنێكی‌ دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاراسته‌ی گه‌نجینه‌كان كراوه‌ و سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ مووچەی ئەنجوومەنی‌ ئاسایش و دەزگای ئاسایش لەگەڵ مووچەی‌ خانەنشینانی‌ پێشمەرگە به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بكرێت.

رۆژی‌ 25ی‌ ئه‌م مانگه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌ستی‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئاب كرد و تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و شوێن مووچه‌یان پێدراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP