جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سهبارهت به کۆتاییهاتنی شەڕو كشانهوهی سوپای وڵاتهكهی له ئهفغانستان، وتارێکی پێشكەشکردو رایگەیاند، ئهوان هەڵەبون کە لهو بڕوایهدا بوون، حکومەتی کابوڵ دهتوانێت، بەبێ پشتیوانیی هێزەکانی ئەمریکا، بەردەوام بێت، بۆیە داڕوخانی هێزەکانی ئەفغانستان ژیانی سەربازەکانیانی لەو وڵاتەدا خستە مەترسییەوە.
داواشی له چهكدارانی تاڵیبان كرد، رێز لەو بەڵێنانە بگرێت کە به ئهمریكای دابو.
سهۆكی ئهمریكا، راشیگەیاند، كه "بەرپرسیارییەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەئەستۆ دەگرێت، هەرچەندە رێککەوتنەکە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا ئەنجامدراوە، هەروەها سەرجەم راوێژکارە سەربازیی و مەدەنییەکانیان لەو باوەڕەدابون کە دەبێت سەربازەکانیان لە ئەفغانستان بکشێننەوە".
ئهوهشیخستهڕو كه، هەرچەندە لەمانگی ئادارەوە چەندین هۆشدارییان لەبارەی ئەفغانستانەوە دابو، بەڵام هەڵەبون كاتێك لهو بڕوایهدا بوون كه، حکومەتی ئەفغانستان دوای ئهوان دهتوانێت بمێنێتهوه.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا باسی لهوهشكرد، "ئازادکردنی زیندانیكراوان و دهستبهسهركراوهكان، لەلایەن تاڵیبانەوە پێشێلکردنی رێککەوتنیان بوه لەگەڵ ئهواندا، هەروەها دەبێت تاڵیبان رێڕەوی ئارام بۆ ئەوانە دروست بکات کەدەیانەوێت لە ئەفغانستان بڕۆنەدەرەوە".
دووپاتشیكردهوه، كه هێزهكانی ئهمریكاو هاوپهیمانان 100 هەزار کەسیان لە ئەفغانستان بردووهته دەرەوە.
سهرۆكی ئهمریكا وتشی، دوای ئەوەی ئێمە کۆتاییمان بە قاعیدە هێنا و ئوسامەن بن لادنمان کوشت ئێمە سەرکەوتوبوین لەو وڵاتەدا، بۆیە بەرژەوەندی ئێمە لەئێستادا لەوەدایە ئەفغانستان نەبێت بە پێگەی تیرۆر".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP