به‌رپرسی پێشووی هه‌واڵگری ئیسرائیل هۆشداری ده‌دات له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و رایده‌گه‌یه‌نێت ره‌نگه عێراق ببێته مۆڵگه‌ی تاقمه توندره‌وه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیشی تێدا زیاتر ده‌بێت.
له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حرانۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه، یوسی كوهین به‌رپرسی پێشووی هه‌واڵگری ئیسرائیل ده‌ڵێت ،پێویسته كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، مه‌ترسی كشانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراوی تری ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌مان لا دروست بكات و ئه‌مجاره كشانه‌وه‌یه‌تی له عێراق.
یوسی كوهین پێیوایه ، كشانه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له و بێ تاووتوێكردن و ئاماده‌كاری پێویست، ره‌نگه هۆكاربێت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی گروپه توندره‌وه‌كان و سیاسه‌تی ئێرانی له‌ناو خاكی عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو دیمه‌نه ترسناكه‌كانی ئه‌فغانستان و كه‌وتنی زۆر خێرای به ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان وا پێویست ده‌كات ئیسرائیل ئاماده‌كاری بكات و ره‌نگه هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ببێته‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP