بێگەرد تاڵەبانی: بەرهەمی تەماتەی هەرێم بەشی رەوانەكردنی عیراق دەكات

ئابوری
06:56 - 2021-09-05

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی  هەرێم رایگەیاند:ساڵانە لە وەرزی بەهارو هاویندا هەتا بەرهەمی تەماتە بمێنێ باج لەسەر بەرهەمی هاوردە هەڵناگرین .
بێگەرد تاڵەبانی  ئاشكراشیكرد: تەنها كێشەیەك كە هەیانە لەسەر دانانی باج و هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەوە، ئەوەیە ساڵانە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەبێ گەڕانەوەو هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بڕیار لەسەر كردنەوەی مەرزەكان دەدات و ئەوەش كاریگەری لەسەر هێنانی بەرهەمی تەماتە بۆ بازاڕەكانی هەرێم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: قسەی لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عێراق كردووەو پێی ڕاگەیاندووە، بەرهەمی تەماتەی پێنجوێن و ناوچەكانی هەرێم بەشی ئەوە دەكات كە رەوانەی ناوچەكانی تری عێراقی بكەن، لەبەرامبەردا، وەزیری كشتوكاڵی عێراق بەڵێنیداوە، ئەو پرسە بباتە ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵدەدەن ئاسانكاری بۆ ئەو بابەتە بكەن و كێشەكە چارەسەر بكەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP