عێراق و توركیا سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی ئاو كۆده‌بنه‌وه‌

ئابوری
12:43 - 2021-09-05


سه‌باره‌ت به‌ پشكی ئاوی عێراق له‌ توركیاوه‌، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داھاتوودا وه‌فدی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆببنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، عه‌ون زیاب عه‌بدوڵا راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیارشه‌ پلانه‌كانی داھاتووی توركیا سه‌باره‌ت به‌ ئیداره‌دانی ئاوی روباری دیجله‌ و خستنه‌ سه‌ر كاری تیمه‌ ته‌كنیكییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ بكرێت. 

 لیژنه‌ی كشتوكاڵی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، ناردنی وه‌فد بۆ توركیا به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی پشكی ئاوی عێراق له‌ توركیاوه‌، ھیچ سودێكی نابێت، به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌و دۆسییه‌دا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP