حكومەتی عیراق: نرخی دۆلار بۆ ساڵی داهاتوش وەكو خۆی دەمێنێتەوە

ئابوری
07:57 - 2021-09-06

حكومەتی عیراق دووپاتیدەكاتەوە نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی دهاتوو  جێگیرەو گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.

حەسەن نازم وتەبێژی رەسمی حكومەتی عیراق رایگەیاند لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین جار بیرۆكەی زیادكردنی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراق گفتوگۆی لەباروە كراوە بەڵام هیچ كام لە حكومەتەكانی عیراق نەیانتوانیوە ئەو هەنگاوە بنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە حكومەتەكەی مستەفا كازمی ئەو هەنگاوەی ناوە  بەو پێیەی لەبەرژەوەندی ئابوری عیراق بووە و بە یەكێك لە هەنگاوەكانی چاكسازی لە قەڵەم دەدرێت و لەلایەن زۆربەی لایەنەسیاسیەكانەوە پێشوازی لێكرا.

ئەوەشی خستەڕوو هەنگاوەكە جێی خۆی گرتووەو گەڕانەوەی نییە و بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخی دۆلار ناكرێت و وەكو خۆی دەمێنێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP