ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌و پێشێلكارییه ته‌ندروستییانه‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه‌ی گازی و شه‌ربه‌ت و ئاوی ئاشكرا كرد كه هۆكارن بۆ توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیداری وه‌ك شێرپه‌نجه و زه‌هایمه‌ر.
جه‌مال محه‌مه‌داوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له نوسراوێكی ره‌سمیدا كه ئاراسته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراقی كردوه، رایگه‌یاندوه، كه "چه‌ندین سكاڵایان به‌ده‌ست گه‌یشتووه ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكارییه ته‌ندروستییه گه‌ورانه‌ی له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه‌ی گازی و شه‌ربه‌ت و ئاو له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێن".
ئاشكراشی كردوه: "له سكاڵاكاندا هاتووه كه سه‌دا 99ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه‌ی گازی و شه‌ربه‌ت، ماده‌یه‌كی به‌سه‌رچوو به‌كارده‌هێنن كه به پاره‌یه‌كی كه‌م له كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی ده‌یكڕن".
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه "شه‌كری دروستكراو كه به (ئه‌سبه‌رتیم) ناسراوه به‌كارده‌هێنن كه 200 هێنده‌ی شه‌كری ئاسایی شیرینتره و لێكۆڵه‌ره‌وان پێیانوایه كه په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌و ماده‌یه و چه‌ندین جۆر نه‌خۆشیدا هه‌یه وه‌ك شێرپه‌نجه و سه‌رئێشه و كه‌ئابه و كه‌مبوونه‌وه‌ی وریایی و چالاكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و گێژبوون و زیادبوونی كێشی جه‌سته و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "زۆربه‌ی یه‌كه‌كانی پاككردنه‌وه و پاڵاوتنی ئاو له‌و كۆمپانیایانه و چاره‌سه‌ركردن به ئۆزۆن و سیستمی RO له‌كاركه‌وتوون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شكردووه كه "كۆمپانیاكان نموونه‌ی تایبه‌تی بۆ پشكنین به‌رهه‌م ده‌هێنن كه به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كانه و له شوێنی تایبه‌تی هه‌ڵده‌گیرن و له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌و نموونانه‌یان پێده‌ده‌ن تا وایده‌ربخه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانیان به‌پێی ستاندارده‌كانه".
جه‌مال محه‌مه‌داوی داوا له وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ده‌كات به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه بكات و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان له‌به‌رچاو بگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP