تەندروستی عیراق هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا

عێراق
07:32 - 2021-09-09

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ نزیكبونەوە لە وەرزی زستان

لێپرسراوانی باڵای وەزارەتی تەندروستی، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن روو لە بنكەی تەندروستیەكان بكەن و ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرن.

هاوكات سیف بەدەر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند تیمەكانیان بەردەوامن لە سەردانیكردنی دام و دەزگا حكومییە و مزگەوت شوێنە ئاینییەكان بەمەبەستی پێدانی ڤاكسین بە زۆرترین هاوڵاتی پێش هاتنی وەزری زستان.

لەلایەكی دیكەوە روبا فەلاح ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند"پێشتر پێشوازی هاوڵاتیان لەڤاكسینی كۆڕۆنا ڕۆژانە لەنێوان 5 بۆ 10 هەزار كەسدا بووە، بەڵام لەئێستادا دۆخەكە جیاوازەو ڕۆژانە زیاتر لە100 هەزار كەس داوای پێدانی ڤاكسینەكە دەكەن .

رونیشیكردەوە پێشوازی هاوڵاتیان لەڤاكسینەكان‌و پابەندبون بەڕێكارە خۆپارێزییەكان هۆكاری سەرەكیی سنورداركردنی بڵاوبونەوەی كۆرۆناو كەمكردنەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان‌و ڕێگریكردنە لەدەركەوتنی شەپۆلی نوێی ڤایرۆسەكە".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP