هاوپەیمانان: لەسەرەتای ئەم مانگەوە 13 تیرۆریست لەعیراق و سوریا كوژراون

عێراق
17:44 - 2021-09-10

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوەی داعش رایگەیاند هێزەكانیان بەردەوامن لە پشتیوانی كردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و سوریا، ئەویش بەئامانجی بەرەنگاربونەوەی مەترسییەكان و كۆتاییهێنان بە بونی رێكخراوی داعش .
ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە هێزەكانی هاوپەیمانان چەندین ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان لەگەڵ پێشمەرگەو هەسەدە و هێزەكانی عێراق ئەنجامداوە كە 13 چەكداری داعشیان كوشتوە .
ئەمەش لەكاتێكدایە، جموجۆڵی چەكدارانی داعش زیاتر بووە بە تایبەت لە سنوری ناوچە جێناكۆكەكان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەكان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەكدا  جموجۆڵەكانی زیادكردوە .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP