حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 30 هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كه پێشتر گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندرابوه‌وه.
فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندیان وه‌رگرتوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی 30 هه‌زار، له‌و چه‌كدارانه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجییه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی نوێده‌كرێته‌وه، هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیشیان له كاتی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌رۆكی پێشوی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده‌ستیانپێكردوه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، كاری له‌پێشینه‌یان نوێكردنه‌وه‌ی گریبه‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه‌یه كه برینداربون و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان، لیژنه‌یشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه، به‌ئامانجی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان".
هیواشی خواست، حكومه‌ت كێشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه كه گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكات تا دوباره موچه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه".
ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌ت له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سه‌دان چه‌كدار له‌و دوورخراوانه خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان رێكخست و خۆپیشاندانه‌كه‌ش توندوتیژیی لێكه‌وته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP