كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: له‌ 70%ی دەنگدەران كارتەكانیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌

عێراق
18:53 - 2021-09-13

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، رایگەیاند: لەدوای سێ رۆژ لەكۆتایهاتنی پرۆسەی دەنگدان كارتەكانی هەڵبژاردن لەكاردەخرێن و تائێستاش له‌ 70%ی دەنگدەران كارتەكانیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌.

نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەری وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: تا ئێستا دیار نییە ژمارەی چاودێری هەڵبژاردنەكان چەندە، ئەو ژمارەیە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان دیاری دەدات، ئاماژەی بەوەشدا 70%ی كاتی دەنگدەران وەرگیراونەتەوەو تا كردنەوەی ناوەندەكانی دەنگدان و دەستپێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن كە دەكاتە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 ژمارەكە رووی لەهەڵكشانە.

راشیگەیاند: هەرچی دەستدرێژییەك بكرێتە سەر سەر هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان و كاری ناوزڕاندن و بەكارهێنانی هەژموون یاخود ساختەكاری بەپێی یاسای ژمارەی (9)ی هەڵبژاردنەكان بەتاوان دێتە ئەژماركردن، ئاماژەشیدا لەكاتی تۆماركردنی سكاڵا یاخود راپۆرتی چاودێری لەبارەی پێشێلكارییەكان، كۆمسیۆن رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگرێتەبەر.

جەختیشی كردەوە دوای 3 رۆژ لەكۆتایی هاتنی دەنگدان، سەرجەم كارتەكانی دەنگدان لەكاردەخرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP