عێراق و ئێران سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئاو ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی

عێراق
06:23 - 2021-09-14



سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئاوی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌غداو تاران گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێککەوتنی سەرەتایی.

له‌و باره‌یه‌وه‌، عەون زیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق،رایگه‌یاند: لەسەردانەکەی ئەمجارەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق بۆ ئێران، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق چاوی بەبریکاری وەزیری وزەو بەرپرس لەئیدارەدانی دۆسیەی ئاوی ئێران کەوتوەو ده‌رباره‌ی چارەسەرکردنی پرسی ئاوی نێوان هەردوو وڵات گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی".

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، لەدیداری نێوان وه‌فدی هەردوو وڵات باس لەبابەتی دابەشکردنی ئاو لەنێوان هەردوو وڵات‌و ئەنجامدانی دیداری تەکنیکی هاوبەش لەئایندە بۆ باسکردن لەدۆسیەی ئاوو دابەشکردنی ئاو بەشێوەیەکی وردتر کراوە.

پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکردبو، لەگەڵ لایەنی تورکی لەسەر دیاریکردنی پشکی ئاوی عێراق گەیشتونەتە لەیەکتێگەیشتن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP