دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمەریکا، ڕایگهیاند، ساڵی 2024 خۆی کاندید دەکاتەوە و پێشیوایه، هیچ چارەسەرێک نییە بێجگە لە دووباره خۆههڵبژردنهوهی تا پۆستی سهرۆك وهرگرێتهوه.
ترامپ لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئهمریكی وتی، باوەڕناکەم هیچ چارەسەرێکمان هەبێت، ئەمە جێی شەرمە". هەروەها وتی بڕیاری ئیدارەکەی جۆ بایدن بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان گەورەترین شهرمهزاریی و نەنگ بووە لە مێژووی وڵاتەکەیدا.
ترامپ دهڵێت، کاتێک لە ئەفغانستان و ئەوەی ڕوویداوە دەڕوانیت، دەبینیت کە کۆمەڵێک کەس بێ هیچ هۆکارێک کووژراون.
باسی لهوهشكرد کە، باوانی سەربازە ئەمەریکاییەکان دەیانەوێت سەردانی ئەو بکەن و نایانەوێت جۆ بایدن ببینن.
لەو چاوپێکەونەدا ترامپ ئاماژەی بەوە داوە، کە بە خاڵێک گەیشتوون ڕیگەی گەڕانەوە نییە و "چارەسەرێک بێجگە لە خۆکاندیدکردنەوە نییە. بە ڕاستی هیچ چارەسەرێکی تر نییە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP