بەغداو مۆسكۆ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

عێراق
10:09 - 2021-09-14


وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرایكرد، لەهەفتەی داهاتوەوە، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان بەغداو مۆسكۆ دەستپێدەكەنەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ئەمڕۆ سیشەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆئەوەكردووە:" لەرۆژی سێشەممەی داهاتوەوە، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و رووسیا دەستپێدەكەنەوە."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەفتانە دوو گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەردوو وڵاتەدا ئەنجامدەدرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP