وهزیری دهرهوهی ئهمریكا، له میانی وهڵامدانهوهی لیژنهی كۆنگرێسی ئهمریكا، سهبارهت به كشانهوهی هێزهكانی وڵاتهكهی له ئهفغانستان، داكۆكی له بڕیاری كشانهوهی سوپاكهیان لهو وڵاته كردو رایگهیاند، هیچ بەڵگەیەک لهبهردهستدا نیە لەسەر ئەوەی، كه مانەوەی زیاتریان هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان یاخود حکومەتی ئەفغانستانی بەهێزتر دەکرد.
ئهنتۆنی بلینكن، لەو دانیشتنهدا، وەڵامی پرسیارو رەخنەکانی ئهندامانی لیژنهكهی دایەوە، لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و وتی، ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن درێژەی بە جەنگی ئەفغانستان بدایە ئەوا " پێویست بوو هێزی زیاتری ئەمەریکا ڕەوانەی ئەفغانستان بکرێت تاوەکو بەرگری لە خۆمان بکەن و ڕێگە بە تاڵیبان نەدەین کۆنتڕۆڵی وڵاتەکە بکاتەوە و ئەوەش قوربانی لێدەکەوتەوە، بێگومان بەوشێوەیە کێشەکە دووبارە دەبۆوە و بەدڵنیاییەوە لە ئەفغانستان گیرمان دەخوارد و لەژێر ههڕهشهی گوللهباراندا دەبووین."
وتیشی " هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی مانەوەی زیاتری ئێمە هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان یاخود حکومەتی ئەفغانستانی بەهێزتر دەکرد. ئەگەر لهماوهی 20 ساڵدا و خهرجكردنی سەدان ملیاران دۆلار لە پشتیوانی و دابینکردنی کەلوپەل و مەشق پێدان سوودی نەبووبێت، بۆچی ساڵێکی دیکە یاخود پێنج یان 10 ساڵی دیکە سوودی دەبێت" ؟
ئاشكراشی كرد، كه بەرپرسانی ئەمەریکا پێشبینی ئەوەیان نەکردبو، كه حکومەتی ئەفغانستان بەو خێراییە بڕووخێت، تەنانەت لە کاتێکیشدا کە تاڵیبان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا پێشڕەوی دەکرد.
بلینکن روونیكردهوه كه، تەنانەت ڕەشبینترین هەڵسەنگاندن پێشبینی ئەوەی نەدەکرد هێزەکانی حکومەت لە کابوڵ بڕووخێن لەکاتێکدا هێزەکانی ئەمەریکا هێشتا لەوێ مابوون."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP