كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی گێڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كانی عێراق، كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، به به‌شداری كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و چه‌ندین وڵات له شاری به‌غدا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی گێڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كانی عێراق به چاودێری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌شداری ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی داد و سه‌رۆكانی ئه‌نجومه‌نی دادگا و دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و نوێنه‌رانی رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كان و كه‌سایه‌تییه یاسایی و ئه‌كادیمییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی كارنامه‌كه‌ی، له كۆنگره‌كه‌دا پرسی گێڕانه‌وه‌ی پاره به‌قاچاخبراوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی گونجاو بۆ ئاسانكردنی پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌یان و ڕێگریكردن له‌بونی ژینگه و په‌ناگه‌ی ئارام بۆ حه‌شاردانی ئه‌و پارانه گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت.
عێراق خوازیاره له‌ڕێی كۆنگره‌كه‌وه چاره‌سه‌ری پێویست بۆ پرسی گێڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كانی بدۆزێته‌وه و رێگای گونجاو بۆ گێڕانه‌وه‌یان دابنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP