هاوپەیمانی نێودەوڵەتيی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ بۆردومانی حه‌شدی شه‌عبی كردبێت

عێراق
08:28 - 2021-09-15


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبه‌ داعش رایگەیاند، شەوی رابردو هێزەکانیان لەناوچەی ئەبوکەمالی سەر سنوری سوریا و عێراق هیچ هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامنەداوە و رەتیدەکەنەوە هێزەکانی حەشدی شەعبیان بۆردومان کردبێت.

 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی  لەراگەیەنراوێکدا، جه‌خیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ دڵنیایی دەدەن، هێزەکانیان لەناوچەی ئەبوکەمالی سەر سنوری سوریا و عێراق و لەرۆژی 14ی ئەیلولدا هیچ هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامنەداوە".

 شەوی رابردو کەناڵی عەهدی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق لەراگەیەنراوێکدا، رایگه‌یاندبو كه‌، فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە موشەک هێرشی كردوه‌ته‌وه‌ سه‌ر گروپەکانی حەشدی شەعبی  لە سێ شوێنی نزیک قائیم لەسەر سنوری سوریا  ئەنجامدراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوە، به‌ڵام  2ئۆتۆمبێلیان  تێكشكێندراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP