له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی، له نێو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی له كابول پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ناكۆكی قوول كه‌وتوه‌ته نێوان سه‌ركرده باڵاكانی تاڵیبانه‌وه.
به‌پێی كه‌ناڵی (بی بی سی) كه‌له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ده‌ستی گه‌یشتوه، هه‌فته‌ی رابردو، له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كابینه‌كه، ناكۆكی قوول و شه‌ڕه قسه كه‌وتوه‌ته نێوان، مه‌لا عه‌بدلغه‌نی براده‌ر، یه‌كێك له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، دوای له‌به‌رچاو ونبوونی، براده‌ر، سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئاماژه‌یان بۆ بوونی ناكۆكی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان ده‌كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمییه‌وه، پشتڕاستنه‌كرابوه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی (بی بی سی)ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه كه، براده‌رو خه‌لیل ره‌حمان حه‌قانی، وه‌زیری كاروباری په‌نابه‌ران و كه‌سایه‌تیی دیاری نێو گروپی حه‌قانی، كه به گروپێكی توندڕه‌و ئه‌ژمار ده‌كرێت، شه‌ڕه قسه‌ی توند روویداوه‌و شه‌ڕو پێكدادانش كه‌وتوه‌ته نێوان لایه‌نگره‌كانی هه‌ردوولا.
سه‌رچاوه‌كانی بی بی سی، هۆكاری ئه‌و ناكۆكییانه‌یان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ، ناڕازایبوونی مه‌لا براده‌ر له‌سه‌ر پێكهاته‌ی حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی تاڵیبان، هه‌روه‌ها كه ئاخۆ كێ رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان و ئه‌و سه‌روه‌رییه بۆ كێ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP