كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو: دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سكاڵا تۆماركران كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌شواق فه‌هد عه‌بود ئه‌لغرێری، كاندیدی ژماره 70 له بازنه‌ی 17ی پارێزگای به‌غدا كارتی ده‌نگدانی كڕیووه، بڕیاردرا ناوبراو له كاندیدبوون دووربخرێته‌وه.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، ئه‌نجومه‌نی كۆمیساران دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سكاڵا تۆماركران كه كارتی ده‌نگدانی كڕیووه، بڕیاریدا كاندیدبونی ئه‌شواق فه‌هد عه‌بود ئه‌لغرێری هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستی ده‌هێنێت ده‌سڕدرێنه‌وه‌و بڕیاره‌كه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا ده‌كرێت تانه‌ی لێبدرێت .
دكتۆر ئه‌شواق فه‌هد عبود ئه‌لغرێریی، كاندیده له هاوپه‌یمانی عه‌زم به‌سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP