دوای ئەوەی بەمەبەستی دروستکردن و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن کەرەستەی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی کوردستان دەبرێتە تورکیا لەلایەن رەگەزپەرستانی ئەو وڵاتەوە کەرەستەکان دەسوتێنرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦-٩-٢٠٢١ لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا بڵاوبویەوە کە کۆمەڵێک گەنج کەرەستەکانی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە لیستی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕانە دەسوتێنن، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ئەو کارە بە فەرمانی سەرۆکی شارەوانی تەراپزۆن کراوە کە تورکێکی رەگەز پەرستە و سەربە مەهەپەیە .
ئەو کارەش لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە کراوەو هەڵکوتراوەتە سەر ئەو کارگانەی کەرەستەکانی تێدا دروست دەکرێت و دەستی بەسەردا گیراوەو سوتێنراون.
هاوکات سەرۆک شارەوانی تەراپزۆن ئاماژەی بەوە کردوە کە هۆکاری ئەم کارە ئەوەیە کە کەرەستەکان ناوی کوردستانی لەسەرە و نابێ لەو شارەدا بڵاوببنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP