کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لیژنەیه‌كی نوسینگەی کەرکوکی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

عێراق
12:00 - 2021-09-18


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا لیژنەی "پشتگیری و پشتیوانی تەکنیکی" لە نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆن هەڵبوەشێنێتەوە و لیژنەیەکی دیکە بەئەندامی نوێ بۆ هەمان ئەرک دیاری بكات.

 
له‌و باره‌یه‌وه‌، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا،ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، لیژنەی نوێی (پشتگیری و پشتیوانی تەکنیکی) لە نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆن لەلایەن عامر موسا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران سەرۆکایەتی دەکرێت.
 
باسی له‌وه‌شكردوه‌، لە لیژنەکەدا چوار ئەندامی دیکەی کۆمسیۆن و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان وەک راوێژکاری ئەندام دەبن، لیژنەکە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن لەکەرکوک بەڕێوەدەبات.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP