وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند: له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان به‌شێكی گرنگی هه‌نگاوه‌كانیان ده‌بێت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و پێویستی سه‌ره‌تایی بۆ بنكه‌كان دابینده‌كرێت و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاشكرایكردووه، ئه‌و پێداویستییه ته‌ندروستیانه‌ی تایبه‌تن به ڤایرۆسی كۆرۆنا، فه‌راهه‌م ده‌كرێن و له بنكه‌كانی ده‌نگدان كارمه‌ندانی ته‌ندروستی داده‌نرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP