كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی كه چه‌ند داتا و زانیارییه‌كی تایبه‌تی پێیه و پیشه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی كۆمپیوته‌ر بووه له به‌غدای پایته‌خت دیارنه‌ماوه‌و تائێستا چاره‌نووسی نادیاره.
له نوسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا هاتووه، له رۆژی هه‌ینییه‌وه فه‌رمانبه‌رێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه به گرێبه‌ستی كاتی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن كاری كردووه، بێسه‌روشوێنه.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌و كارمه‌نده‌ی كۆمسیۆن ناوی "عه‌لی ئه‌حمه‌د حسێن"ه‌و، كۆمپیوته‌رێك و هاردێكی پڕ له داتای پێبووه.
ئاشكراشیكردووه، كارمه‌نده‌كه له ناوه‌ندی یوسفییه 1125 له به‌غدا كاریكردووه و پیشه‌كه‌ی نوێكار و چاودێری سیستمی كۆمپیوته‌ر بووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ردوای دیارنه‌مانی كۆمسیۆن هێزه ئه‌منییه‌كانی له‌و رووداوه ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP