كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی ئه‌یلولی 2021 جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌وان ناتوانن چاودێری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان بكه‌ن و ئاماژه‌شیدا دادگای ده‌ستووری پێشتر بڕیاری ئه‌وه‌یدابو كۆمسیۆنه‌كه به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه نه‌لكێنرێت.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمسیارانی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه كۆمسیۆن به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵساوه‌و بێئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌نجومه‌نی نوێی كۆمسیاران پێكهاتبێت و روونیشی كرده‌وه پێشبینی ئه‌وان وابووه كۆمسیۆن به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌كانی به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕێگه‌ی نووسراوێكیانه‌وه داوای كردووه كاره‌كانیان رابگرن و بێئه‌وه‌شی جێگره‌وه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت.
راشیگه‌یاند:لای خۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری كۆمسیۆن، بۆ ئاگاداریش پێشتر هه‌ر دادگای فیدڕاڵی خۆی بڕیاری ئه‌وه‌یدابو كه كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆیه له‌په‌رله‌مان، جه‌ختیشی كرده‌وه كۆمسیۆن له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو رێوشوێنانه‌ی له‌به‌رامبه‌ری گیراونه‌ته‌به‌ر ناتوانێت چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و بڕواشمان وایه بڕیاره‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌ئامانجگرتنی پاكی و شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه، چونكه كۆمسیۆن تاكه لایه‌نی نیشتمانییه بۆ چاودێری مافه سیاسییه‌كان.
روونیشی كرده‌وه ئه‌وه‌تا پاره‌یه‌كی زۆر بۆ هێنانی چاو‌دێر له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا خه‌رج ده‌كرێت و له‌ولاشه‌وه ئه‌و مافه له كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌سه‌ننه‌وه تاوه‌كو چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا چه‌ندین پێشێلكاری تۆماركردووه‌و له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتی پێبه‌ستراوه.
جێی ئاماژه‌یه دادگای باڵای فیدڕاڵی رۆژی 28ی ته‌مووزی 2021 بڕیاری له‌سه‌ر ناده‌ستووری به‌ستنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دا‌و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی دوای ئه‌و بڕیاره هات كه له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه درا سه‌باره‌ت به‌كۆتایهاتنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسۆنی مافه‌كانی مرۆڤ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP