ژماره‌ی توشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق جارێكی دیكه‌ به‌رزبوه‌وه‌

تەندروستی
04:37 - 2021-09-20

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20-9-2021 وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی‌ عێراق ئاماری كۆرۆنای له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌، 3‌ هه‌زار و 192 حاڵه‌تی‌ نوێی‌ توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 47 توشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.
 هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كه‌ش زۆرترین رێژه‌ی‌ توشبوون له‌ شاری‌ سلێمانییه‌ كه‌ 555 حاڵه‌تی‌ نوێیه‌.

 ده‌قی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق:

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP