ده‌ركه‌وتنی هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه‌ی شاری بابل
كه له شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه دانی نا به كوشتنی و فڕیدانی بۆ نێو روباری دیجله،
گومان ده‌خاته سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له عێراق و هه‌ندێكش
به سكانداڵی ده‌زانن.
پێش چەند مانگێك هاوڵاتییەكی شاری بابل لە شاشه‌ی
تیڤییه‌وه دانی نا بەكوشتنی هاوسه‌ركه‌ی و خنكاندنی له ڕوباری دیجلە، كەچی له ئێستادا
پۆلیس ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ژنه و نه مردنی راگه‌یاندوه، له‌كاتێكدا، ئه‌و پیاوە
دادگا به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی سزای له‌سێده‌رانی به‌سه‌ردا سه‌پاندبو.
له‌و باره‌یه‌وه، رۆژنامەنووس عیسا عەتوانی لە
شاری بابل له ڕوونكردنەوەیه‌كدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردوه، ئەو پیاوە كه هاوسه‌ره‌كه‌ی
دیارنەمابو، كە پۆلیس لێكۆڵینەوەیان لێكردووە، وتویەتی: نازانم، بەڵام لەكاتی
راگرتنیدا له بنكه‌ی پۆلیس، ناچاریان كردووە دان بەتاوانی كوشتن و سووتاندنی
هاوسه‌ره‌كه‌ی فڕێدانی بۆ نێو روباری دیجله‌دا بنێت.
چیرۆكی دانپێدانانی
ئەو هاوڵاتییە لە كەناڵە ئاسمانییەكاندا بڵاوكرایەوەو لەبەرنامەیەكی تایبەتەشدا
تاوانەكەی گێڕاوەتەوە، بەڵام دوای چەند مانگێك هاوسه‌ره‌كه‌ی دەركەوتووە، ئەمەش
گومانی زۆری دروستكردوه كه بۆ وه‌رگرتنی دان پێدانانه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان په‌نا
بۆ ئه‌شكه‌نجه ده‌بن.
عەمید عادل ئەلحوسەینی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی
پۆلیسی بابل رایگه‌یاند، بابەتەكە جێگەی سەرسوڕمانی ئه‌وانه، چونكە تۆمەتبار دانی
بە تاوانی كوشتنەكەدا ناوە، كەچی دەركەوتووە هاوسه‌ره‌كه‌ی زیندووە !.
وتیشی لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەبارەی دەركەوتنی
ئەو ناكۆكییه لە نێوان دانپێدانان و راستییەكاندا، دەركەوتنی ژنەكەش بەهۆی ئەوە
بووە پاش پرۆگرامە تەلەفزیۆنییەكە خەڵك شوێنەكەیان بەپۆلیس وتووە، ئەمەش دۆسییەكەی
سەرلەبەر هەڵگێڕاوەتەوە و دەركەوتووە شتەكە ناكۆكی خێزانییە و ژنەكە لەده‌ست مێردەكەی
هەڵهاتووە.
لەوەڵامی ئەوەشی كە دەوترێت پۆلیسی بابل ئەشكەنجەیان
بەكارهێناوە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی ئەو هاوڵاتییە، راگەیاندنی پۆلیسی بابل راگەیاندووە كه "دۆسییەكە لە دادگایە و
دەردەكەوێت هۆكارەكەی چییە".
بەگوێرەی زانیارییەكانش، پیاوەكە خەڵكی باكوری
بابلە، لەگەڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی چووە بۆ زیارەتی یەكێك لە مەزارەكان، دوای ئەوە ژنەكەی
لێ ون بووە، بەبێ ئەوەی بزانێت لەكوێیە، پاشتر هەواڵی پۆلیسی داوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی
تۆمەتبار كراوە پۆلیس دەستگیریان كردووە و ناچاریان كردووە دان بەكوشتن و سوتاندنیدا
بنێت بەبێ ئەوەی راستییەكە وەهابێت.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقش هەڵمەتێكی
فراوان ده‌ستیپێكردوه بۆ دەستلەكاركێشانەوەی
وەزیری ناوخۆ و باس لەوەش دەكەن ئه‌و دۆسییەیە سكانداڵێكی گەورەی دەسەڵاتەكانی لێكۆڵینەوەیە
كە گومان دەخاتەسەر سەرجەم دۆسییە دادوه‌رییه‌كانی تر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP