دوای ئه‌مڕۆ 21-9-2021، "ده‌یڤید
هانت" كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له ھه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مه‌نزڵگه‌ی سه‌رۆك
مام جه‌لال-ی كرد له ده‌باشان، له ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ری چه‌ند وته‌یه‌كی بۆ سه‌رۆك
مام جه‌لال یاداشتكرد كه تێدا نوسیوێتی، وه‌ك به‌ریتانیا رێزی خۆمان نیشانده‌ده‌ین
بۆ سه‌ركرده و ده‌وڵه‌تمه‌داری مه‌زن سه‌رۆك مام جه‌لال، ئه‌مه‌ش ده‌قی نوسراوه‌كه‌یه:
به‌ناوی حكومه‌تی به‌ریتانیاوه، كونسوڵی گشتیی
به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستانی عیراق، رێزی خۆمان نیشانده‌ده‌ین بۆ سه‌ركرده و
ده‌وڵه‌تمه‌داری مه‌زن، مام جه‌لال.
له‌گه‌ڵ رێزدا،
ده‌یڤید هانت
كونسوڵی گشتیی
به‌ریتانیا له ھه‌رێمی كوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP