رۆژاڤا ـ توركیا په‌لاماری گونده‌كانی حه‌سه‌كه‌ ده‌دات

کوردستان
07:23 - 2021-09-22


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا به‌هاوكاری گروپە چەکدارەکانی لایه‌نگری له‌ سوریا،  په‌لاماری گوندەکانی ناوچەی دەرباسییەی سەر بە ناحیەی (عەین عیسا)یان دا لە سنووری پارێزگای حەسەکەو شه‌هیدكردنی هاوڵاتییەک و برینداربوونی 4 هاوڵاتی دیکەی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی ئاژانسی هاوار نیوز، ئامانجی ئه‌و په‌لاماره‌ی توركیا، كۆنترۆڵكردنی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ستراتیژیی له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ بوه‌.

ئاژانسی هاوار نیوز ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) روبه‌ڕووی ئه‌و په‌لاماره‌ بوونه‌ته‌وه‌و شکستیان پێ هێناوە، بەهۆی په‌لاماره‌كه‌شه‌وه‌ هاوڵاتییەک بەناوی مەجید عه‌وه‌ز تەمەن 35 ساڵ شەهید بوەو 4 هاوڵاتی دیکەیش برینداربون کە سەرجەمیان دانیشتوی گوندی دبسی سه‌ربه‌ حه‌سه‌كه‌ بون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP