له‌ پشده‌ر پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان پشتیوانی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ن

کوردستان
07:29 - 2021-09-22


كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌زیز ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و وه‌ستا فاروق سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كه‌تیایدا خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌رز نرخێنرا و ڕێز له‌ خه‌بات و ماندوبونی چه‌ند ساڵه‌یان گیرا.

وه‌ستا فاروق سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌ وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند وه‌ك چۆن له‌ڕابردودا سه‌رسه‌ختانه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كورد خه‌باتیان كردووه‌، له‌م هه‌ڵبزاردنه‌ش ئازاره‌كانمان وه‌لا ده‌نێین و پشتیوانی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان و له‌ناویشیاندا كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP