كاسبكارانی عه‌لوه‌ی كه‌ركوك دژی سه‌پاندنی باج به‌سه‌ریاندا خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن

کوردستان
09:53 - 2021-09-22



ئەمڕۆ 22ی ئه‌یلولی 2021 بەشێک لە سبکارانی کەرکوک دژی وەرگرتنی باج لەلایەن عەلوەی شارەکە، گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایانكرد ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە.

بەشداربوانی گردبونەوەکە ده‌ڵێن، لەناو عەلوەی خان خورما لەکەرکوک، هەرکەسێک سەوزە و میوەبکڕێت پارەی لێوەردەگیرێت بەڕێژەی 1%.

ئاماژە بۆئه‌وه‌ش دەکەن، هەر ماتۆڕسكیلێکی سێ تایە(سه‌توته‌) بۆ چونە ناو عەلوەی كەركوك 22 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت و  ئۆتۆمبێلی یەك تەن و بارهەڵگری گەورەش لەنێوان 50 بۆ 100 هه‌زار دیناری لێوەدەگیرێت، بۆیە داوا دەکەن ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە.

هاوکات عه‌مید كاوه‌ غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی کەرکوک، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ی داو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە كاسبكاران و ئەوانەی دەچنە بازاڕی عەلوە، لەڕێی وەبەرهێنەرەوەیەو ئه‌و پارەیه‌ش دەچێتەوە سەر ئه‌ژماری وەزارەتی شارەوانیی عێراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP