ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق، ده‌ستگیركردنی گه‌وره تیرۆرستێكی له سنووری پارێزگای ئه‌نبار راگه‌یاند، كه پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵی له‌نێو تاقیمی تیرۆرستی داعشدا هه‌بوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌واڵگریی عێراق،
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه كه، به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی
سه‌ربازیی و له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌ت و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هه‌واڵگریدا، له‌ناوچه‌ی
(ئه‌لبو فراج)ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار، گه‌وره تیرۆرستێكی ده‌ستگیركردوه كه
له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئازادكردنی شاره‌كهدا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدا، بۆ ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و شاره هه‌ڵاتوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، كه ئه‌و گه‌وره
تیرۆرسته، پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵ هه‌بووه له نێو ئه‌و تاقمه‌داو له‌لایه‌ن
دادگاوه به مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراو بو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP