سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی قەزای شێخانى كرد

کوردستان
11:01 - 2021-09-22

سەعدی ئەحمەد پیرە لە قەزای شێخان سەردانی دیوەخانی بنەماڵەی بابەشێخی ئێزیدییەکانی کرد و لەلایەن شێخ سەمیر بابەشێخ و ژمارەیەک لە کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی برا ئێزیدییەکان بەگەرمی پێشوازیکرا .

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە جارێکی تر تەئکیدی لەو پەیوەندییە لەمێژینەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بنەماڵەی شێخ بابەشێخ-ی کردەوە ، بەتایبەتیش پەیوەندی تایبەت و دۆستانەی نێوان سەرۆکی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال و خوالێخۆشبوو بابەشێخی ئێزیدیەکان 
هەر لەو سەردانەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ‌چاوی کەوت بە هەر یەکە لە خاتوو غەزالە خێزانی شەهیدی سەرکردە شێخ حوسێن بابە شێخ  و خاتوو مریەم خێزانی خوالێخۆشبوو عیدۆ بابەشێخ ، لە نزیکەوە لە ژیان و گوزەرانیانی پرسی و تەئکیدی کردەوە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەمیشە شانازی بە تێکۆشەرانی دێرینی خۆی دەکات ، بەتایبەتیش هەردوو سەرکردە شێخ حوسێن بابە شێخ و عیدۆ بابەشێخ ، لە بنەماڵەی بابەشێخی ئێزیدییەکانن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP