عەلی سیستانی: كڕین و فرۆشتنی كارتی دەنگدان ڕێگەپێدراو نیە

عێراق
12:49 - 2021-09-24

مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بەكارێكی نادروست لەقەڵەم دەدات و داواش لە هاوڵاتیان دەكات دووربكەونەوە لەو كارە.
 
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا رونیكردوەتەوە،  فرۆشتنی كارتی دەنگدان لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەبەرامبەر بڕێك پارە یان بە دیاریەك و بەشدارینەكردن لە پرۆسەی دەنگدان و هەوڵی هەندێك لە كاندیدەكان بۆ كڕینی دەنگ، مامەڵەیەكی دروست نییە و رێگە پێنەدراوە.

پێشتریش  كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی رەزامەندی كاندیدبونی ئەشواق فەهد عەبود غەری ، هۆكارەكەشی بۆ كڕینی ژمارەیەك كارتی بایۆمەتری دەنگدان لەلایەن ئەو كاندیدەوە دەگەڕێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP